Hüseyin Demirci
19 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2021
قه‌رس- AA
له ئه‌نجامی ئه‌و ئاگره‌ی له دارستانه‌كانی شارۆچكه‌ی ساریكامیش سه‌ر به پارێزگای قه‌رس له توركیا كه‌وتووه‌ته‌وه، رووبه‌ری هێكتارێك زیانی به‌ركه‌وتووه.
له گوندی چامیازی كه ٢٠ كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی ساریكامیشهوه دووره، به هۆكارێكی نادیار ئاگر له دارستانه‌كان كه‌وته‌وه.
دوای ئاگادار كردنه‌وه‌یان له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كان.
به هۆی ته‌شه‌نه سه‌ندنی ئاگره‌كه له‌ئه‌نجامی تونده‌با، دوای هه‌وڵی چڕی تیمه‌كان توانرا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
له ئه‌نجامی ئاگره‌كه‌دا رووبه‌ری هێكتارێك دارستان زیانی به‌ركه‌وتووه و كاره‌كانی سارد كردنه‌وه به‌رده‌وامن.