Muzaffer Çağlıyaner
24 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2020
ئادانا-AA
هەوڵ دەدرێت ئەو ئاگرەی نیوەڕۆی دوێنێ لە دارستانەکانی گوندی کویوبێیلی کەوەتەوە، کۆنترۆڵ بکرێت.
ئاگرەکە تا ئێستا زیانی بە زیاتر لە ٢٠٠ هێکتار دارستان گەیاندووە.
شەوی رابردوو بەهۆی تاریکییەوە فڕۆکە و هەلیکۆپتەرە ئاگرکوژێنەوەکان لە کارکردن وەستان و بەیانی ئەمڕۆ، لەگەڵ هەڵهاتنی خۆر دەستیان بە کارەکانیان کردەوە.
جێی ئاماژەیە دوو فڕۆکە و شەش هەلیکۆپتەری ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.
زیاتر لە ٩٠ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و تیمەکانیان لە ئادانا و پارێزگاکانی دیکەوە هاتوون و بێوچان هەوڵ دەدەن بۆ رێگریکردن لە تەشەنە کردنی ئاگرەکە.