Sangar Hamad Azeez
07 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2016
وەزیری کاروباری ئاینی تورکیا مەهمەت گۆرمەز: "لە جزیرە، سلۆپی، سیلڤان، سوور و نسەیبین چەندین رووداوی جەرگ بڕ روویدا کە شایەنی ئەو گەلە و کولتووری هاووڵاتیانی ناوچەکە نەبوو. بۆ ئەوەی تەواوی ئەو رووداوانە لەبیر بکەین و جارێکی تر بە گیانێکی برایەنە و تەبایی و بژین و لەسەر پێی خۆمان بوەستین ئێمە وەک کەسایەتی لە بواری ئاینی ئەرکی زۆرمان لەسەر شانە".
وەزیری کاروباری ئاینی تورکیا مەهمەت گۆرمەز نوێژی بەیانی لە مزگەوتی سادق یای لە شارۆچکەی ئارتکڵوی سەر با پارێزگای ماردین ئەنجام دا و دواتر لە نزیکەوە لەگەڵ ئەو هاووڵاتیانە دوا کە بۆ ئەنجام دانی نوێژی بەیانی سەردانی مزگەوتیان کردووە.
ناوبراو گوتی: "ئەوانەی نوێژی بەیانی لە ماڵی خودا ئەنجام دەدەن، ئەوا خودا پارێزگاریان لێ دەکات، ئینشاللە خودای گەورە ئەو کارە بە قسمەتی هەموومان دەکات بە بەردەوامی. لەم ماوەیەی دوایی تووشی رووداوی ناخۆش بوین. لەم چەند ساڵەی دوایی بەشمان بەس مەینەتی بووە. لە جزیرە، سلۆپی، سیلڤان، سوور و نسەیبین چەندین رووداو روویدا کە شایەنی ئەو گەلە و کولتووری هاووڵاتیانی ناوچەکە نەبوو. بۆ ئەوەی تەواوی ئەو رووداوانە لەبیر بکەین و جارێکی تر بە گیانێکی برایەنە و تەبایی و بژین و لەسەر پێی خۆمان بوەستین ئێمە وەک کەسایەتی لە بواری ئاینی ئەرکی زۆرمان لەسەر شانە. ئینشاللە خودای گەورە گەلەکەمان و تەواوی جیهانی ئیسلامی دەپارێزێت".