Zafer Fatih Beyaz
06 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر دادگای ئیستانبوڵ، هەر دوو هێرشبەرەکە کوژراون.
بە پێی ئەو ڕوونکردنەوەیەی کە وەزیری ناوخۆی تورکیا بۆ ڕای گشتی بڵاوی کردووەتەوە، "دوو کەس ویستوویانە هێرش بکەنە سەر دادگای ناوچەی چاغڵایان لە ئیستانبوڵ کە هەردووکیان کوژراون".
لە ڕوونکردنەوەکەی وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایادا هاتووە: "کاتژمێر ١١:٤٦ خوولەکی ئەمڕۆ، دەرگای ژمارە C دادگای هۆبەی چاغڵایان لە ئیستانبوڵ کەوتبووە بەر پەلامارێک. لە هێرشەکەدا هەردوو پەلاماردەرەکە کە یەکێکیان ژنە کوژران و هەروەها پێنج کەسیش بریندارن کە سێیان پۆلیسن".
یەرلیکایا سوپاسی پۆلیسەکانی کردووە و هیوای چاکبوونەوەی بۆ خواستوون و ڕاشیگەیاندووە کە لە ڕاگەیەندراوەکانی داهاتوودا ڕای گشتی لە وردەکارییەکان ئاگادار دەکەنەوە.