Aydın Arik
16 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2022
دیاربەکر-AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لەبارەی پەلامارە تیرۆریستییەکەی دیاربەکرەوە، گوتی: "ئەو کەسەی لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە دانی بەوەدا ناوە کە ئۆتۆمبێلەکەی هێناوەتە ئێرە و لێرە بەجێی هێشتووە. لە ساڵی ٢٠٠٤ برای ئەو کەسە کە چووبووە ناو رێکخراوی تیرۆریستییەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانمانەوە لە چالاکی خرابوو".
سۆیڵو سەردانی رێگای دیاربەکر- ماردین-ی کرد و سەبارەت بەو پەلامارە تیرۆریستییەی لە کاتی تێپەڕبوونی مینی پاسێک کە ژمارەیەک پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکاین هەڵگرتبوو، ئەنجامدرابوو و برینداربوونی نۆ کەسی لێکەوتبووەوە کە هەشتیان پۆلیس بوون، زانیاری وەرگرت.
دوای بەسەرکردنەوەی شوێنی رووداوەکە سۆیڵو بۆ رۆژنامەنووسان، رایگەیاند: "کاتژمیر ٠٥:١٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کە لە کەنار رێگای دیاربەکر-ماردین وەستێندرابوو، لەکاتی تێپەڕبوونی مینی پاسێک بە رێگەکە کە ژمارەیەک پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکاین هەڵگرتبوو، تەقییەوە. نۆ کەس لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون کە هەشتیان پۆلیس بوون و یەکێکیان ئەندازیاری شارستانی بوو. سوپاس بۆ خوا حاڵەتی مردنی لێنەکەوتەوە. هەموویان لە نەخۆشخانە دەرچوون. بەهیوای زوو چاک بوونەوە. بە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دیاربەکر، لە قەزای لیجە ئەو کەسەیان دەستگیر کرد کە ئۆتۆمبێلەکەی بە کرێگرتبوو، بۆ ئێرەی هێنابوو و تەقاندبووەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرد. ئەو کەسەی لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە دانی بەوەدا ناوە کە ئۆتۆمبێلەکەی هێناوەتە ئێرە و لێرە بەجێی هێشتووە. لە ساڵی ٢٠٠٤ برای ئەو کەسە کە چووبووە ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستییەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانمانەوە لە چالاکی خرابوو. لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانیشدا، تاوەکو ئێستا پێنج کەس دەستبەسەرن کە پەیوەندییان بە رووداوەکەوە هەیە".