Yıldız Nevin Gündoğmuş
26 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا، بڵاویکردەوە کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە دیاربەکر، سێ تیرۆریستیی پەکەکە لەچالاکی خراون و کەسێکیش بەناو ئەندامی پێکهاتەی مەدەنی ڕێکخراوەکە دەستگیرکراوە.
لە بڵاوکراوەیەکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، یەرلیکایا باسی لەوە کرد لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا کە بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش و فەرماندەی گشتیی جەندرمە و بە بەشداری بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای دیاربەکر و سەرۆکایەتی فەرمانگەی فڕۆکەوانی و فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای دیاربەکر بەڕێوەچوو، لە میانی چاودێری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکاندا سێ چەکداری پەکەکە لە گوندەواری دیاربەکر بەدی کران.
یەرلیکایا لە بڵاوکراوەکەیدا کە بە هاشتاگی ''ئارامی تورکیا'' بڵاویکردەوە باسی لەوە کرد بەیانی ئەمڕۆ تیمەکانی هێزی تایبەتی جەندرمە و هێزی تایبەتی پۆلیس و کۆماندۆی جەندرمە و بە پشتیوانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامداوە و ڕایگەیاند: ''سێ تیرۆریست بە چەکەکانیانەوە لەچالاکی خران و، کەسێکیش بەناو ئەندامی پێکهاتەی مەدەنی ڕێکخراوەکە دەستگیرکرا. چوار کەس بەتۆمەتی هاوکاری کردن و دابینکردنی شوێنی مانەوە بۆ تیرۆریستان دەستگیرکران. دەستخۆشی لە پۆلیس و جەندرمە قارەمانەکانمان دەکەم کە بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنە بوون، خودا سەرکەوتووتان بکات. نزای گەلەکەمان لەگەڵتاندایە. هەتا لەچالاکی خستنی دوایین تیرۆریست خەباتەکەمان بەردەوام دەبێت''.