Sarp Özer
07 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2022
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار بە یاوەری سەرۆک ئەرکانی سوپای وڵاتەکەی، جەنەراڵ یاشار گولەر و فەرماندەی هێزەکانی دەریایی، ئەدمیراڵ عەدنان ئۆزباڵ سەردانی فەرماندەیی ناوچەی دەریای ناوەڕاستی کرد.
ئاکار لە کاتی چوونی بۆ فەرماندەییەکە سڵاوی لە یەکەی رێوڕەسمی پێشوازیەکە کرد و، لە پاش وەرگرتنی زانیاری لەبارەی چالاکییەکان سەردانی ناوچەی بەندەری کرد.
لە گوتارێکیدا کە لە رێوڕەسمی کردنەوەی بەشێکی نوێی بەندەرەکە پێشکەشی کرد، ئاکار رایگەیاند "هێزەکانی دەریایی تورکیا بە سەرکەوتنێکی گەورەوە بەردەوامن لە بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکانەی کە پێی سپێردراوە بۆ پاراستنی ماف، پەیوەندی و بەرژەوەندییەکان لە دەریاکانماندا".
گوتیشی: ''پاراستنی سنوورەکان بابەتێکی نیشتمانیە. مەهمەتچیک (سوپای تورکیا) بە کاریگەرترین شێوە ئەو توانایەنە لە سنوورەکان بەکاردەهێنێت کە بۆی دەستەبەر کراوە. ئەوەی پێویست بێت بە سەرکەوتوویی ئەنجامی دەدات''.
ئاکار ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد و، رایگەیاند ''سوپای تورکیا بە خێراییەکی زۆر بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ-مان بەو شێوەیەی پلانی بۆ دانراوە درێژەی هەیە. کاری دیکەش هەیە کە تا ئەمڕۆ کراون لە بواری دیکەدا. بۆ تەواوکردنی هەموو ئەوانەش پێویستە ئەو قوفڵە ببەستین و بە سەرکەوتوویی بە ئەنجامی بگەیەنین. لەو کەش و هەوا و ژینگە سەختدا مەهمەتچیک گورز لە تیرۆریستان دەوەشێنێت و لانەکانیان بەسەردا دەڕوخێنێت. تا ئێستا ٧٣ تیرۆریست لەچالاکی خراون. ١٠٢ ئەشکەوت و پەناگە خاپوور کراون. ٥٢٤ بۆمبی دەستکرد پووچەڵکراوەتەوە. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٠ هاوڕێی قارەمانمان شەهید بوون''.