Hamdi Çelikbaş
11 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشكرایكرد، لەمیانی ئۆپەراسیۆنی چنگی ھەڵۆ-٢دا، دوو سەرباز گیانیان لەدەستداوە و چوار سەربازیش برینداربوون.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنی چنگی ھەڵۆ-٢ کە لە ناوچەی گارە-ی باکووری عێراق لە دژی تیرۆریستان دەستیپێکردووە، دوو سەربازی سوپای تورکیا لە یەکەی کۆماندۆی پیادە بە ناوەکانی بوراک چۆشکن و ھاروون تورھان لە شەڕ و پێکدادانێکدا گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکەی دژی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا، چوار سەربازی تورکیا برینداربوون و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
راشگەیەندرا کە ئەو پێگانەی لە ناوچەکەدا دەستنیشانکرابوون، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی‌دا کراونەتە ئامانج و ده‌ره‌نجام گورزێکی توند لە تیرۆریستان لە ناوچەکە وەشێندراوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا زیاتر ھاتووە:
"داوای لێخۆشبوو‌ن لە خوای گەورە بۆ شەھیدانمان ده‌كه‌ین کە لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە، ئه‌وه ئێمه‌ی نقومی ئازارێکی قوڵ کردووە. سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاریان و سوپای تورکیا و گەلە رەسەنەکەمان دەکەین، ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکانمان دەخوازین".
- په‌یامی سه‌ره‌خۆشی وه‌زیری به‌رگریی و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دوو سه‌ربازی سوپای وڵاته‌كه‌ی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی خولوسی ئاكاردا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاویكردووه‌ته‌وه، وێنه‌ی دوو سه‌ربازه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئاكار له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه: "هاورێ سه‌ربازه قاره‌مانه‌كانمان رۆژی ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ شه‌هیدبوون. به‌ناوی خۆم و وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان ده‌كه‌م و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كانیان و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م".
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر له په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی راگه‌یاند.
یاشار گوله‌ر له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند: "به‌ناوی خۆم و هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان ده‌كه‌م و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاریان و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م".