Aykut Karadağ
09 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە فڕۆکەیەکی مەشق و راهێنان لە جۆری "KT-1" لە کەناراوەکانی شارۆچکەی فۆچا لە ئیزمیر کەوتووەتەخوار.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "فڕۆکەیەکی جۆری 'KT-1'ی سەر بە فەرماندەیی فڕۆکە ئاسمانییەکانی تورکیا، لە کاتی مەشق و راهێناندا بەهۆکارێکی نەزاندراو لە نزیک کەناراوەکانی شارۆچکەی فۆچا کەوتووەتە دەریاوە. دەستبەجێ تیمە فریاگوزارییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانداروە هەردوو فڕۆکەوانی فڕۆکەکە رزگار بکرێن".