توركيا, ئابووری

ئورفا...ڤیستیڤاڵی خواردنی کولتووری

لە شارۆچکەی بیرەجیک-ی ئورفا، ڤیستیڤاڵی خواردنی کولتووری بەڕێوەچوو.

Salih Darıcı  | 09.04.2021 - نوێکردنەوە : 30.05.2021
ئورفا...ڤیستیڤاڵی خواردنی کولتووری

Şanlıurfa

ئورفا- AA

لە شارۆچکەی بیرەجیک-ی ئورفا، ڤیستیڤاڵی خواردنی کولتووری بەڕێوەچوو.

رێکخراوی گەشتیاران و چێشتخانەکان لەم چالاکییەدا ئەو خواردن و بەرهەمانەیان خستەڕوو کە لە باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو بەرهەمدەهێندرێن.

سەرۆکی لقی عەنتاب-ی رێکخراوەکە، حەسەن دورماز، لە لێدوانێکیدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە ناوەندی هونەرەکانی چێشتلێنان هەلی کاری بۆ ژمارەیەکی زۆر لە ژنان رەخساندوە و رایگەیاند: "لە ناوەندەکەماندا دەیان ژن کاردەکەن و خواردنە کولتوورییەکان دروست دەکەم. ئێمە پشتیوانییەکی زۆر پێشکەشی ئەم پڕۆژەیە دەکەین و یارمەتیش لە زۆر رێکخراو وەردەگرین. چەند ساڵێکە ڤیستیڤاڵ لە شارۆچکەی بیرەجیک ئەنجامدەدەرێت، ئێمەش لەڕێی نمایشکردنی بەرهەمە کولتوورییەکانی ناوچەکەوە درێژە بەم ڤیستیڤاڵانە دەدەین. هیوادارین بتوانین لەم رێگەیەوە خزمەت بە کەرتی گەشتوگوزاری و ئابووری شارۆچکەکە بکەین. لە ئایندەیەکی نزیکدا تورکیا و جیهان بە خوادنە کولتوورییەکانی بیریجیک ئاشنا دەبن".

لای خۆشیەوە سەرۆکشارەوانی بیریجیک، مەحموود میرکەلام باسی لەوە کرد کە هەوڵدەدەن کولتووری خواردنی بیریجیک بەزیندوویی بهێڵنەوە و گوتی: "ئەو میوانە بیانی و ناوخۆییانەی سەردانی بیریجیک دەکەن، هەلی ئەوەیان هەیە لە نزیکەوە بە کولتووری خواردنی شارۆچکەکە ئاشنابن".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın