Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
بارانبارین و بەفر بەرزییەکانی بەشێک لە ناوچەکانی شاری ئیستانبوڵی گرتەوە.
لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما لە شاری ئیستانبوڵ دوای ھۆشدارییەکانی کەشناسی، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە کەشوھەوایەکی باراناویی شارەکەی گرتەوە، ھەروەھا بارینی بەفریش بەشێک لە ناوچەکانی شارەکەی گرتەوە.
لە بەشی ئەورووپی ئەستانبوڵ کاریگەریی بەفر بارین بەتایبەتی لە ناوچە بەرزەکاندا بەرچاو بوو و چینێکی تەنکی بەفر لەسەر ئۆتۆمبێلەکان لە ناوچەی سوڵتان غازی دروست بوو.
ھەروەھا ڕووبەرێکی زۆری سەوزایی لە ناوچەکانی باشاکشھێر، ئارناڤوتکۆی و بەیلیکدوزو بەھۆی بەفربارینەوە سپی پۆش بوون.
لە کاتێکدا بەشێک لە ھاووڵاتییان بەھۆی بەفربارینەوە بەشێوەیەکی کاتی تووشی ئاستەنگ بوون، بەڵام بەشێک لە ھاووڵاتییانی دیکە بە مۆبایلەکانیان ئەو ساتانەیان وەک ساتێکی مێژوویی بۆ خیان تۆمار کرد.
ھەروەھا کاریگەرییەکانی بەفربارین لە قەزاکانی باگچیلار، کوکوکچەکمێجە، ئاڤچیلار، ئێسێنیورت و سیلیڤری بەردەوامە.
ھەر بەھۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، بارانبارین و بەفر گۆڕەپانی تەقسیم کە یەکێکە لە ناوەندە گەشتیارییەکانی شاری ئیستانبوڵ، گرتەوە.
ھەروەھا کاریگەریی بارانبارین و بەفر لەسەر بەشی ئاسیای ئیستانبوڵ دروست بوو بە تایبەتی لە ناوچەکانی چەکمەکۆی، بەیکۆز، کارتال و عومرانییە.
