وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان بۆ تره‌مپ
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "جه‌نابی سه‌رۆك كاتێك توانیمان به‌سه‌ر تیرۆریزمدا كه دووژمنی سه‌ره‌كی مرۆڤایه‌تییه سه‌ركه‌وین، گیان مرۆڤی زیاتریش رزگاری ده‌بێت".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "جه‌نابی سه‌رۆك كاتێك توانیمان به‌سه‌ر تیرۆریزمدا كه دووژمنی سه‌ره‌كی مرۆڤایه‌تییه سه‌ركه‌وین، گیان مرۆڤی زیاتریش رزگاری ده‌بێت".
ئه‌ردۆغان له هه‌ژماری تایبه‌ت به خۆی له تویته‌ر وه‌ڵامی تره‌مپی دایه‌وه و نووسی: "جه‌نابی سه‌رۆك كاتێك توانیمان به‌سه‌ر تیرۆریزمدا كه دووژمنی سه‌ره‌كی مرۆڤایه‌تییه سه‌ركه‌وین، گیان مرۆڤی زیاتریش رزگاری ده‌بێت. دڵنیام ئه‌م هه‌وڵه هاوبه‌شه‌مان بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت".
دۆناڵد تره‌مپ له تویتێكدا سوپاسی خۆی بۆ سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ربڕیبوو و نووسیبووی، "له توركیاوه هه‌واڵی خۆش ده‌گات. به ملیۆنان مرۆڤ گیانیان رزگاری ده‌بێت".