Mazın Asad
11 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2017
وان - AA
لە گوندەکانی شاری وان مەڕەکان بە "گەرماوی گەڕۆک" لە لایەن شارەوانی گەورەی وان کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە دامەزراوە، لە میکرۆب و بەکتریاکان خاوێن دەکرێنەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی شارەوانی وان، لە چوارچێوەی کارەکانی سەرۆکایەتی یەکەی خزمەتگوزاری کشتوکاڵی، مەڕ و بزنەکانی ناوچەکە لە گەرماوێکی تایبەت لە لاییەک فێنک دەکرێنەوە و لە لایەکی دیکەش لە بەکتریا و میکرۆبەکان خاوێن دەکرێنەوە.
تیمەکانی شارەوانی لە دەشتاییەکانی شارۆچکەی گورپنار خزمەتگوزاری "گەرماوی تایبەت" پێشکەش بە مەڕ و ماڵاتانی ناوچەکە دەکەن.
- لە ھەر ١٥ خولەکێک ١٠٠ مەڕ دەشورێت
سەرۆکی یەکەی خزمەتگوزاری کشتوکاڵی شارەوانی وان، ھارون توتار ئاماژەی بەوە دا کە لە شارەکە نزیکەی دوو ملیۆن ئاژەڵی بچووک ھەیە و گوتیشی: "لە گەرماوی گەڕۆکدا لە ھەر ١٥ خولەکێک ١٠٠ سەر مەڕ دەشورێت. شوانەکان کاتێک مەڕ و ماڵاتەکانیان لەسەر کانییەکان دەشوشت، رووبەڕووی زەحمەتی زۆر دەبوونەوە. بۆیە ئاژەڵەکان دووچاری نەخۆشی دەبوونەوە. ئێمە پارەمان بە ئامێرێک دا کە بە دەرمان ئاژەڵەکان دەشورێت. ئامێرەکانمان لە چوار ناوچەی وان جێگیر کردووە. خوا یاربێت لەمەودوا شوانەکان بە باشترین شێوە سوود لەم خزمەتگوزارییە وەردەگرن".
مەڕدارێک بەناوی ئیسکان یوکسەک باسی لەوە کرد کە بە زەحمەتییەکی زۆر مەڕ و بزنەکانیان لەسەر کانییەکان دەشۆن.
ئیسکان یوکسەک خۆشحاڵی خۆی لەمەڕ خزمەتگوزاریە نوێیەکە دەربڕی و گوتی: "لە پێناو پاراستنی ئاژەڵەکانمان لە نەخۆشی، ساڵانە دوو جار دەیانشۆرێن کە ئەمە کارێکی زۆر زەحمەتە و پێی ماندوو دەبووین. تیمەکانی شارەوانی بۆ ئێرە ھاتن و دەرفەتی شوشتنی مەڕ و ماڵاتەکانمانیان بە دەرمان بۆ رەخساند".