Aynur Ekiz,Ramal Abdullah Mahmood
11 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2017
ئەنقەرە – AA
سوپای تورکیا لە ناوچەی بەرزایی قەرەداغ لاتەدەمی لە قەزای شەمزینان سەر بە پارێزگای هەکاری، سێ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەی کوشت و سەکۆیەکی دۆشکەی خاپوور کرد.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا بەیانی ئەمڕۆ هەینی بۆ سەر ئامانجەکانی پەکەکە لە ناوچەی بەرزایی قەرەداغ لاتەدەمی لە قەزای شەمزینان سەر بە پارێزگای هەکاری، سێ چەکداری پەکەکە کوژران و سەکۆیەکی دۆشکەی خاپوور کرا.
لە راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا ئاماژە بەوەشکراوە کە لە هەمان ئۆپەراسیۆندا لە ئاکامی گەڕان و پشکنین لە ناوچەکانی زیرایەت و جامی تەپە دوو ئەشکەوت دۆزرانەوە کە درێژی یەکێکیان ٣٠ مەتر بوو و لە چوار ژوور پێکهاتبوو، ئەشکەوتەکەی دیکەش درێژیەکەی پێنج مەتر بوو و لە یەک ژوور پێکهاتبوو.