Seracettin Seçkin,Ramal Abdullah Mahmood
05 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2019
وان – AA
له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونی كه‌شوهه‌وا به مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌ناو سروشتی دڵڕفێن و دووركه‌وتنه‌وه له جه‌نجاڵییه‌كان گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانی پۆل پۆل روو له تاڤگه‌ی مورادیه ده‌كه‌ن له پارێزگای وان.
به‌ر له هاتنی مانگی ره‌مه‌زان گه‌شتیاران روو له‌و تاڤگه‌یه ده‌كه‌ن. له‌وێ گۆشت ده‌برژێنن، پیاسه ده‌كه‌ن، هه‌ڵپه‌ڕكێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و وێنه ده‌گرن. منداڵانیش به جۆلانهكردن چێژێكی زۆر له گه‌شته‌كه‌یان ده‌بینن.
عومه‌ر ئۆزشاهین كه خه‌ڵكی قه‌یسه‌ری-ه و یه‌كه‌مجاریه‌تی سه‌ردانی تاقگهكه ده‌كات خۆشحاڵی خۆی به سروشتنی دڵڕفێنی ناوچه‌كه ده‌ربڕی و گوتی: "كچ و زاواكه‌م لێره ده‌ژین، هاتووین بۆ سه‌ردانی ئه‌وان و هاوكات سروشتی دڵڕفێنی ئه‌و ناوچهیهیشمان به چاوه‌كانی خۆمان بینی. به‌ڕاستی ئه‌و تاڤگه‌یه شایسته‌ی بینینه".