Yeşim Sert Karaaslan,Selma Kasap,Ramal Abdullah Mahmood
05 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای رایگه‌یاند "له‌باره‌ی S-400ه‌وه بڕیار دراوه. توركیا ئه‌گه‌ر واژووی له‌سه‌ر گرێبه‌ستێك كرد و به‌ڵێنی دا، به‌ڵێنه‌كه‌ی ده‌باته سه‌ر".
فوئاد ئۆكتای له میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی Başkent Kulisiی ته‌له‌ڤیزیۆنی Kanal 7 له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
جێگری سه‌ركۆماری توركیا له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانیی S-400، دوا ره‌وشی نێوان ئه‌مریكا و توركیا و چۆنێتی دیاریكردنی ستراتیجییهتێك، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌مباره‌یه‌وه ستراتیجییهتیان روونه و ئه‌مه‌شیان بۆ هه‌موو جیهان خستۆته روو.
فوئاد ئۆكتای ئاماژه‌ی به‌وه دا كه توركیا وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه و خۆی بڕیار ده‌دات له‌باره‌ی به‌رگریكردن له خۆیه‌وه.
جێگری سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وڵاته‌كه‌ی پێویستی به S-400 هه‌یه و به بیری هێنایه‌وه یه‌كه‌م داواكارییان بۆ سیسته‌می به‌رگری ئاسمانیی له ئه‌مریكا كردووه، به‌ڵام پاساو نه‌ما نه‌هێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه نه‌ده‌ن به توركیا و گوتی: "بۆچوونمان روونه ئێمه له بابه‌ته هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك پیشه‌سازی به‌رگری نامانه‌وێت وابه‌سته‌بین به ده‌ره‌وه. ئێمه ناچینه كۆنگرێسی كه‌س و ملی بۆ شۆڕ ناكه‌ین. له‌م رووه‌وه هه‌ڵوێستمان روونه. له‌باره‌ی S-400ه‌وه بڕیار دراوه. توركیا ئه‌گه‌ر واژووی له‌سه‌ر گرێبه‌ستێك كرد و به‌ڵێنی دا به‌ڵێنه‌كه‌ی ده‌باته سه‌ر. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سهركۆمار(ی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) به‌رده‌وام لێدوانی داوه. واژوومان له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه كردووه. له‌مباره‌یه‌وه قه‌رزی دیاریكراومان داوه. گوتمان تهمووز له میانی دوا كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ (سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر) پوتین كرا به حوزه‌یران. خۆی بۆ رادهستكردنیش شتی زۆر نه‌ماوه".
جێگری سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سكرتێری گشتی ناتۆ گوتی: "ئه‌وه‌ش (S-400) به‌شێك ده‌بێت له‌و ته‌وه‌رانه‌ی تاوتوێ ده‌كرێن. له كۆبوونه‌وه‌كاندا تاوتوێی زۆر بابه‌تی جیاواز ده‌كرێت".