Mümin Altaş,Hemın Othman Mohammed
17 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2019
كریستچهرچ - AA
جێگری سەركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای لەگەڵ جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی نیوزیلاند، وینستۆن پیتەرز كۆبووەوە.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه به داخراوی له‌و هۆتێله‌دا به‌ڕێوه‌چووه كه ئۆكتای لێماوه‌ته‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماده‌بوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نیگه‌رانی قوڵی گه‌ل و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه گه‌یه‌ندرا كه كرایه سه‌ر دوو مزگه‌وتی نیوزلاند.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زانیاری ورد وه‌رگیرا له‌باره‌ی ره‌وشی ئه‌و هاووڵاتییه توركانه‌ی له هێرشه‌كه‌دا برینداربوون، له‌گه‌ڵ ره‌وشی لێكۆڵینه‌وه‌كه. په‌یامی ئه‌وه‌یش درا كه هێرشه‌كه زیاد له رووداوێكی تاكه كه‌سی كرده‌یه‌كی پیلان بۆ داڕێژراوه، له‌به‌رئه‌وه توركیا به ئه‌زموونی خۆی ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره هاوكاریه‌كه به نیوزلاند.
لە كۆبوونەوەكەدا جەخت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه کە پەلاماری سەر مزگەوتەكان بەئاشكرا پەلاماری تیرۆريستییە و ئەمڕۆ موسڵمانانی كردووەتە ئامانج، سبەی شوێنكەوتووانی ئایينەكانی دیكەش دەكاتە ئامانج و پێویستە هەڵوێستی هاوبەش لە دژی نیشان بدرێت.