Cemal Aşan
17 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2018
وان - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسەر تیرۆریستانی په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی ئێرجیش سەربە پارێزگای وان، بڕێك ته‌قه‌مه‌نی و ژمارەیەک پارچە چەک كه له‌ژێر خاكدا شاردرابوونه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای وان، سه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌یی وان له چواچێوه‌ی كاره‌كانیدا بۆ رێگریكردن له چالاكییه‌كانی تیرۆریستانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه، له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ی ژمایەکی زۆر لە پارچە چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له ده‌ورووبه‌ری گوندی دوڤهنجیی سه‌ربه قەزای ئه‌رجیش، زانیاری‌یان به‌ده‌ستگه‌یشتووه.

ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی جه‌ندرمه ئۆپه‌راسیۆنێكیان له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجامدا و توانییان، ده‌ستبه‌سه‌ر نیشانشكێنێكی جۆری دراگونۆڤ و هه‌شت مه‌خزه‌نی ئه‌و جۆرە چه‌كه، دووربینێكی نیشانشكێن، چه‌كێكی بی كه‌ی سی، چوار كڵاشینكۆف، 13 نارنجۆك، پێنج گوللـه‌ی ئه‌نتی تانك، 16 مینی ئه‌نتی تانك، 11 گوللـه‌ی ئار پی جی، سێ بۆمبی ده‌ستكرد، 12 فیوزی كاره‌با، مه‌خزه‌نێكی چه‌كی G-3، پێنج نارنجۆك، پێنج كه‌له‌پچه، 26 به‌رگه مه‌خزه‌ن، یەک بێته‌ل، یەک بێته‌لی كۆنترۆڵ و سێ سووڕی كاره‌باییدا بگرن.