Cemal Aşan,Hemın Othman Mohammed
17 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2018
وان - AA
له میانی 10 رۆژدا، نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی پێشانگای كتێبی وان-یان كردووه كه له لایه‌ن گه‌وره شاره‌وانی وان-ه‌وه رێكخراوه.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی گه‌وره شاره‌وانی وان، رێژه‌ی سەردانکردن بۆ پێشانگاكه له‌سه‌روو چاوه‌ڕوانییه‌كانه‌وه بووه.
پێشانگاكه كه له حەوتی كانوونی یه‌كه‌م له ناوه‌ندی كۆنگره و پێشانگای ناوچه‌ی پیشه‌سازی ده‌ستیپێكرد، تیایدا له پاڵ رێكخستنی پانێل و گفتوگۆ هاوكات چالاكی منداڵانیش رێكخرا و نزیكه‌ی 100 نووسه‌ر به خوێنه‌رانیان شادبوون.

له‌و پێشانگایه‌دا كه 150 ده‌زگای چاپ و 150 نووسه‌ر به‌شداریانكرد بێ به‌رامبه‌ر خزمه‌تگوزاری له لایه‌ن شاره‌وانی وان-ه‌وه پێشكه‌شكرا.
هه‌روه‌ها به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی وان، 25 هه‌زار قوتابی به پێشانگاكه ئاشناكران.