Abdullah Doğan,Mohammed Baqi Hussein
20 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2018
كۆنیا - AA
جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی بۆ مافی مرۆڤ له‌یلا شاهین ئوستا، له‌باره‌ی مردنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچییه‌وه رایگه‌یاند،"رۆژنامه‌نووسێكی به‌نرخ بوو، كوشتنی مرۆڤێك كه نه‌ك ته‌نها بۆ سعوودیه، به‌ڵكو بۆ مرۆڤه‌كانی جیهان و سته‌ملێكراوان زۆر گرنگبوو به‌م جۆره، زۆر جێگای نیگه‌رانییه."
ئوستا له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی پارته‌كه‌ی له كۆنیا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
ناوبراو له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی خاشقچی له‌ئه‌نجامی شه‌ڕ و دهمهقاڵێیهكدا له‌بینای كۆنسوڵخانه‌ی سعودیه گوتی،
"له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، باوه‌ڕێكی وا دروستبووبوو كه ئه‌و له‌ژیاندا نه‌ماوه. له‌ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی داواكاری گشتی و ئه‌ندامانی دادوه‌ری و ئه‌منیی توركیادا چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك به‌ده‌ستهێنرابوو. ئه‌گه‌ر سعوودیه ئه‌م روونكردنه‌وه‌ی زووتر بڵاوبكردایه‌ته‌وه، گرنگیی زیاتری ده‌بوو. به‌ڵام دوای روونبوونه‌وه‌ی كاره‌كه، ناچاربوون و روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌م جۆره‌یان بڵاوكرده‌وه. هه‌موو شتێك روونبووه‌وه. به‌م نزیكانه به هه‌موو به‌ڵگه‌كانه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه. رووداوێكی ناخۆشه و ده‌بوو رووینه‌دایه. زۆر جێگای نیگه‌رانییه مرۆڤێك بێ جیاكاری ئایین، بیروباوه‌ڕ و زمان و نه‌ژاد، بۆ مامه‌ڵه‌یه‌ك بچێته ئه‌وێ و بكوژرێت و نه‌یه‌ته‌ده‌ره‌وه. روودانی رووداوێكی له‌م جۆره له‌ساڵی 2018دا و له‌به‌رچاوی جیهاندا، بوونی مه‌ترسیی گه‌وره له ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌خاته‌ڕوو. ئه‌مه جێگای باوه‌ڕیش نییه كه به‌رپرسانی سعوودیه به‌ته‌نها ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجامدابێت. روونكردنه‌وه له‌وباره‌وه ده‌درێت، به‌ڵام سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه رووداوه‌كه زۆر جێگای نیگه‌رانییه. خۆزگه روینه‌ده‌دا. رۆژنامه‌نووسێكی به‌نرخ بوو، كوشتنی مرۆڤێك كه نه‌ك ته‌نها بۆ سعوودیه، به‌ڵكو بۆ مرۆڤه‌كانی جیهان و سته‌ملێكراوان زۆر گرنگبوو به‌م جۆره، زۆر جێگای نیگه‌رانییه. واده‌رده‌كه‌وێت كه‌مین بۆ كه‌سێك دانراوه كه مامه‌ڵه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوسه‌رگیریی ئه‌نجامداوه. ئینشائه‌ڵا ئه‌مه دوایه‌مین رووداو ده‌بێت".