İlyas Gün,Fatih Mehmet Kürkçü
28 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2025
سامسون - AA
لە قەزای جانیک لە پارێزگای سامسون، لە ئاکامی هەرەسی خاک و کەوتنی تاشەبەرد بەسەریاندا باوکێک و دوو کچ گیانیان لەدەستدا.
کاتژمێر ٢٣:٠٠، لەسەر ڕێگای سامسون-ئۆردو ھەرەسی خاک ڕوویدا و بەھۆیەوە تاشە بەرد کەوتنە خوارەوە بۆ شوشتنگەیەکی ئۆتۆمبێلدا.

دوا بەدوای ڕووداوەکە تیمەکانی ئافاد، ئاگرکوژێنەوە، پۆلیس و تەندروستیی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.
بەهۆی ئەو ڕووداوەوە چوار کەسی یەک خێزان کەوتنە ژێر هەرەسەکەوە و، تیمەکان توانیان چیغدەم کایا (٣١ ساڵ) کە دایکی منداڵەکانە بە برینداری ڕزگاربکەن، تەرمی هەر یەک لە ئادەم کایا (٣٥ ساڵ) باوکی منداڵەکان و هەردوو منداڵەکەی ئایلا کایا (حەوت ساڵ) و ئاچەلیا لینا کایا (٥ ساڵ) دەربهێننەوە.
چیغدەم کایا کە قاچی شکابوو لە پاش چارەسەری سەرەتایی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری سامسون و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام درا.