Necat Hazar
25 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2021
وان - AA
لە پارێزگاکانی وان، ئاگری، بەدلیس، مووش و هەکاری لە رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، هۆشداری درا لە بارەی هەرەسی بەفر و روودانی بەستن.
بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ناوچەکە، پێشبینی دەکرێت کەش و هەوای ناوچەکە بە گشتیی کەمێک هەوراوی و ساماڵ بێت.
لە ناوچەکەدا کە پلەکانی گەرما گۆڕانی بەسەردا نایەت، توندەبا لە ئاراستەی خۆرهەڵات و باکوورەوە بە هێواشی هەڵ دەکات و ماوە ماوە بەهێز دەبێت و، چاوەڕوان دەکرێت لە دەریاچەی وان لە ئاراستەی باکووری خۆرهەڵاتەوە خێراییەکەی بگاتە (١٠-٣٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرما لە رۆژدا بەمشێوەیە بێت؛ لە وان دوو پلە، لە مووش چوار پلە ژێر سفر، لە بەدلیس و هەکاری یەک پلە ژێر سفری سەدی بێت.
بەگشتیی لە ناوچەکەدا هۆشداریدراوە لە روودانی بەستن و بەسەهۆڵبوون، لەگەڵ مەترسی روودانی هەرەسی بەفر لەو قەدباڵە بەرزانەی بەفرێکی زۆریان لەسەر کەڵەکە بووە، هەروەها داوا لە هاووڵاتیان کراوە هۆشیاربن و رێوشوێن بگرنەبەر.