توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

تورکیا: "لەمڕۆوە دەستدەکرێت بە کوتانی ئەوانەی تەمەنیان لەسەرو ٨٠ ساڵەوەیە"

وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا: "لەسەر پێشنیاری دامەزراوە زانستییەکانمان بەرنامەیەک دانراوە، لەمڕۆوە دەستدەکەین بە کوتانی ئەو هاووڵاتیيانەمان کە تەمەنیان لەسەرو ٨٠ ساڵەوەیە".

Yeşim Sert Karaaslan  | 25.01.2021 - نوێکردنەوە : 28.01.2021
تورکیا: "لەمڕۆوە دەستدەکرێت بە کوتانی ئەوانەی تەمەنیان لەسەرو ٨٠ ساڵەوەیە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا، ئاماژەی بەوە کرد کە لەمڕۆوە دەست دەکەن بە کوتانی ئەو هاووڵاتيیانەی تەمەنيان لەسەرو ٨٠ ساڵيیەوەن و، رایگەیاند "هاووڵاتیيانی تەمەن سەرو ٨٠ ساڵیمان لە دامەزراوە تەندروستییەکانماندا دەکوترێن".

لە تویتێکیدا کە لە هەژماری تویتەرەکەی بڵاویکردەوە، کۆجا زانیاری خستەڕوو سەبارەت بە پرۆسەی کوتانی بە کۆمەڵ بە پێکوتەی پەتای کۆرۆنای نوێ.

کۆجا زانیاری سەبارەت بە وادەی کوتان بە پێکوتەی کۆید ١٩ کرد لەژێر رۆشنایی ستراتیجی پەیڕەوی نیشتمانییدا و، رایگەیاند "لەسەر پێشنیاری دامەزراوە زانستییەکانمان بەرنامەیەک دانراوە، لەمڕۆوە دەستدەکەین بە کوتانی ئەو هاووڵاتیيانەمان کە تەمەنيان لەسەرو ٨٠ ساڵەوەیە. ئەو کەسانەی لەسەرو تەمەنی ٨٠ ساڵيیەوەن لە دامەزراوە تەندروستیەکانماندا دەکوترێن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın