Serdar Açıl,Tanju Özkaya,Ramal Abdullah Mahmood
13 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
١١ له‌و ٤٤ تۆمه‌تباره ده‌ستگیركران كه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره به‌هۆی به‌كارهێنانی ByLockی فه‌تۆ بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردوون.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تاوانی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كداری فه‌تۆ/په‌ده‌یه بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٤٤ كه‌س ده‌ركردووه كه ژماره‌یه‌كیان فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌تن و به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه به‌رنامه‌ی پهیامگۆڕینهوهی نهێنی فه‌تۆ ByLock یان به‌كارهێناوه.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كاندا تا ئێستا، ١١ له‌و ٤٤ تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراون. هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كانی دیكه.