Gökhan Çeliker
12 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2025
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لە ئانتاڵیا پێشوازی لە هاوتا ڕووسییەکەی سێرگی لاڤرۆڤ کرد.
بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە دیپلۆماتییەکانەوە دەست کەوتووە، لە میانی چوارەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئانتاڵیا، هاکان فیدان لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات باسی لێوە کراوە.
هاوکات، هاریکارییەکان لە بواری وزە، ئاسایشی دەریای ڕەشن و هەروها دوایین پەرەسەندنەکان پەیوەندیدار بە دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا قسەی لەبارەوە کراوە.
لە دیداری نێوان فیان و لاڤرۆڤ هەروەها قسە لەبارەی دۆخی سووریا و غەززەش کراوە.