Fahrettin İbrahim
22 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2017
هەولێر - AA
بە مەبەستی بەشداری کردن لە گشتپرسی دەستووری گشتی تورکیا، کۆنسولی ئەم وڵاتە لە هەولێر بۆ ئەو هاووڵاتییە تورکانەی کە لە هەرێمی کوردستانن رۆژانی ٨ و٩ی نیسان سندووقی دەنگدان ئامادە دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا کۆنسولی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات کە "لە چوارچێوەی ئەو گشتپرسییەی کە بۆ گۆڕانکاری لە دەستووری تورکیا ئەنجام دەدرێ، رۆژانی ٨ و ٩ی نیسان سندووقی دەنگدان لە کۆنسولگەری دادەنرێ".
بە پێێ ئەم راگەیەندراوە هاووڵاتییانی تورکیا لە کاتژمێرەکانی ٠٩:٠٠ تا کاتژمێر ٢١:٠٠ دەتوانن سەردانی کۆنسولگەری بکەن و بەشداری لە گشتپرسیدا بکەن.
کۆنسولگەری تورکیا هەروەها رادەگەیەنێ کە بۆ بەشداریکردنی لەم گشتپرسییە هاووڵاتیانی تورکیا پێویستە تا رۆژی ٢٦ی شوبات بە مەبەستی تۆمارکردنی ناو و نیشانیان سەردانی کۆنسولگەری بکەن.
جێی ئاماژەیە گشتپرسی بۆ هەموارکردنی دەستووری نوێی تورکیا بڕیارە لە رۆژی ١٦ی نیسان لە سەرانسەری تورکیا ئەنجام بدرێ.