Sarmand Hameed
28 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2017
هەولێر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له كۆنسوڵی گشتیی كۆماری توركیا له هه‌رێمی كوردستان، محه‌مه‌د ئاكیف ئینام و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهاتنی كاره‌كه‌ی وه‌ك كۆنسوڵی گشتیی توركیا له هه‌رێمی كوردستان و ماڵئاوایی، سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو.
ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، له دیدارێكدا ئاكیف ئینام سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه له چوار ساڵی ڕابردووی كاره‌كانیدا وه‌ك كۆنسوڵی توركیا له هه‌ولێر پاڵپشتیی ته‌واو له كاره‌كانی كراوه و له‌و ماوه‌یه‌شدا هه‌وڵی داوه په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره بدات، هه‌روه‌ها جه‌ختی له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و زیاتر په‌ره‌پێدانی كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئاكیف ئینام له پۆسته نوێكه‌ی خواست و سوپاسی كرد بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی كاره‌كانی به باشترین شێوه له‌و ماوه‌یه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بووه، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكارییەکانی حكوومه‌تی توركیای كرد بۆ زیانلێكه‌وتوان و قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌م دواییه له هه‌رێمی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان بایه‌خێكی زۆر به په‌یوه‌ندییه دۆستایهتییهكانی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌دات و هیوای خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییه توندوتۆڵه‌ی له ڕابردوودا له نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌دا هه‌بوو، به هه‌وڵی هه‌ردوولا بۆ دۆخی جاران بگه‌ڕێنرێته‌وه.