Sangar Hamad Azeez
02 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2017
راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ کە بە سەردانێکی فەرمی لە تورکیایە لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانی پەرلەمانی تورکیای کرد.
شاندەکەی ئەڵمانیاش لەلایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئەحمەد ئایدنەوە پێشوازی کران و دواتر بۆ ماوەی ٤٥ خولەک دور لە چاوی راگەیاندکاران کۆبوونەوە.
دوابەدوای کۆبوونەوەکەش شاندەکەی ئەڵمانیا بەنێو پەرلەمانی تورکیا گەڕان و لە نزیکەوە چاویان بەو شوێنانە کەوت کە لە شەوی کودەتا شکستخوادووەکەی ١٥ تەمووزی رابردوو بۆردومان کرا.