Mümin Altaş
14 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگری نیشتمانی تورکیا (میت)، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری سلێمانی لە باکووری عێراق، بەناو بەرپرسی ویلایەتی کەرکووکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە، ڕەمزی ئاڤچی لەچالاکی خست، کە ناوە نهێنییەکەی "چیا ئەحمەد"ە و ناوی لە لیستی سووری داواکراوانی تیررۆدایە.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، ڕەمزی ئاڤچی کە لە ساڵی ١٩٩٢دا پەیوەندی بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەوە کردووە، لە سووریا و عێراق چالاکی تیرۆریستیی ئەنجامداوە.
ئەم تیرۆریستە کە ناوە نهێنییەکەی "چیا ئەحمەد"ە لەلایەن میتەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لەودیو سنوور لەچالاکی خرا.