Sabri Yıldırım,Hemın Othman Mohammed
07 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2019
مووش - AA
له شارۆچكه‌ی بوڵانك سەربە مووش، ١٦ جووتیار له‌سه‌ر رووبه‌ری شه‌ش هه‌زار دۆنم زه‌وی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌یان چاندووه.
گوڵهبهڕۆژهكان كه له جۆری ره‌ش و سپین له گوندی سیرادهره چێنراون كه ٤٠ كم له شارۆچكه‌كه‌وه دووره و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزیكه‌ی هه‌زار و ٣٠٠ تۆن به‌رهه‌میان هه‌بێت.
سه‌رۆكی ژووری كشتوكاڵی شارۆچكه‌كه، نه‌وزاد تاشده‌میر به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه چاندنی گوڵه‌به‌رۆژه ته‌نها له گوندی سیرادهره-ی شارۆچكه‌كه ئه‌نجامدراوه.
نەوازاد تاشده‌میر باسی له‌وه كرد كه له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی مانگی ئه‌یلوولدا ده‌ست به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه ده‌كه‌ن و گوتی: ''تا ئێستا له لایه‌ن ١٦ جووتیارمانهوه له‌سه‌ر رووبه‌ری نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار دۆنم زه‌وی له گونده‌كه‌ماندا گوڵه‌به‌رۆژه چێنراوه. جووتیارمان هه‌یه له دۆنمێكدا نزیكه‌ی ٣٠٠ كگم به‌رهه‌می هه‌یه. ئه‌مساڵ نزیكه‌ی هه‌زار و ٣٠٠ تۆن به‌رهه‌می گوڵه‌به‌ڕۆژه ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین. به‌گشتیی به‌رهه‌مه‌كانمان ره‌وانه‌ی كارگه‌ی گوڵه‌به‌ڕۆژه ده‌كه‌ین له ناوچه‌ی ئه‌لبیستان لە مەڕەش. جگه له‌وه ئه‌گه‌ر هه‌لی ساغكردنهوهیمان هه‌بێت له سه‌رتاسه‌ری توركیا ئه‌وا زۆر باشتر ده‌بێت''.