Ekip
06 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوتەبێژی ئاک‌پارتی عومەر چەلیک رایگه‌یاند: "تورکیا بژاردەی لەبەردەمدا نییە. تورکیا سوورە لەسەر ئەوەی بەردەوام بێت لە پرۆسەی ریفۆرمی سیاسەتی ناوخۆیی و پێداویستییەکانی سیاسەتی دەرەوەی".
گوتەبێژی ئاک‌پارتی عومەر چەلیک له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی ئاكپارتی كه به سه‌رۆكایه‌تی سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه چوو، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی میدیاكارانی دایه‌وه.
چەلیک سه‌ره‌تا رایگه‌یاند: "تورکیا بژاردەی لەبەردەمدا نییە. تورکیا سوورە لەسەر ئەوەی بەردەوام بێت لە پرۆسەی ریفۆرمی سیاسەتی ناوخۆیی و پێداویستییەکانی سیاسەتی دەرەوەی".
لەباره‌ی پرسی سووریاوه گوتەبێژی ئاک‌پارتی گوتی "تورکیا دەبێتە چەتری زوڵم لێکراوان، لە هەوڵدایە بۆ ڕێڕەوی ئاشتی و ناوچەی ئارام کە پاڵپشتی ئاشتی جیهان و ناوچەکە دەبێت".
گوتەبێژی ئاک‌پارتی ره‌خنه‌شی له‌و ده‌وڵه‌تانه گرت كه دژ به بوونی توركیان له هاوكێشه‌كانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و له‌م باره‌یه‌وه گوتی: "کاتێک هەموو دەوڵەتەکانی جیهان لەوێن، سەریان بەوە سوڕ ماوە کە تورکیا لەوێیە. کاتێک هەموو دەوڵەتەکانی جیهان لەوێن و داوا بکەیت لە تورکیا کە پشت بکاتە ئەوێ، ئەمە ڤایرۆسێکی زۆر مەترسیدارە".
چەلیک له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا له‌سه‌ر هێرشه تیرۆریستی و رهگهزپهرهستییهكانی جیهان دوا و گوتی: "دەرخستنی پەیوەندییەکی بەهێزی ئایدۆلۆژی لەنێوان هێرشبەرەکەی نیوزلاند و هێرشبەرەکەی تەکساس، دەبێت هاندەربێت بۆ ئێمە تاکو لەم بابەتانەدا زیاتر مێشکی خۆمان بخەینە کار. دوژمنایەتی کردنی ئیسلام هەڕەشەیە بۆ تەواوی دینەکان".
گوتەبێژی ئاک‌پارتی عومەر چەلیک هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی توركیا له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه‌كان كرده‌وه و گوتی: " تەوەری تورکیا ئێرەو ئەوێ نییە. تەوەری تورکیا ئەنقەرەیە".
له كۆتاییدا گوتەبێژی ئاک‌پارتی عومەر چەلیک بۆ میدیاكارانی راگه‌یاند: "ئەوانەی تەوەری تورکیا لە هەر وڵاتێکی رۆژئاوادا دەبیننەوە، هەرکاتێک تورکیا سیاسەتێکی نەتەوەیی بەرهەم بهێنێت ئەمە وەک گۆڕینی تەوەر هەژمار دەکەن".