Zafer Fatih Beyaz
31 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2024
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و گوتەبێژی پارتەکە، عومەر چەلیک ڕایگەیاند: "کوژرانی ئیسماعیل هەنییە کە یەکێکە لە کەسایەتیيە دیارەکانی دۆزی فەڵەستین لە ئەنجامی تیرۆری زایۆنیزمدا کە لە تاران ئەنجامدرا، شەرمەزار دەکەین".
سەبارەت بە تیرۆرکردنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، ئیسماعیل هەنییە لە تارانی پایتەختی ئێران، چەلیک لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
عومەر چەلیک ڕایگەیاند: "کوژرانی ئیسماعیل هەنییە کە یەکێکە لە کەسایەتیيە دیارەکانی دۆزی فەڵەستین لە ئەنجامی تیرۆری زایۆنیزمدا کە لە تاران ئەنجامدرا، شەرمەزار دەکەین. لەکاتێکدا هەنییە لە پێناو گەل و نیشتمانی فەڵەستیندا خەباتی دەکرد، لە ئەنجامی هێرشی بکوژاندا شەهید بوو. ئەم تیرۆرکردنە جارێکی دیکە نیشانی دا کە حکوومەتەکەی ناتانیاهو تۆڕێکی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدە، دۆزی ڕەوای گەلی فەڵەستینی برا درەنگ یان زوو شکست بەو بکوژانە دەهێنێت".