Sabri Yıldırım
20 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2021
مووش – AA
گاوانه‌كانی گونده‌كانی سه‌ربه قه‌زای هاسكۆی له پارێزگای مووش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، به‌مه‌به‌ستی فێنكبوونهوهیان رۆژانه سێ كاتژمێر گامێشه‌كان ده‌به‌نه ناو رووباری قه‌ره‌سوو.
گاوانهكان كه له به‌یانییه‌وه گامێشه‌كان ده‌به‌ن بۆ له‌وه‌ڕاندن له ده‌شتوده‌ر، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له كاتی نیوه‌ڕۆدا، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ كاتژمێر ده‌یانبه‌نه ناو رووباری قه‌ره‌سوو.
عه‌بدوڵڵا ئۆزده‌میر یه‌كێكه له گاوانهكان و به میدیاكانی راگه‌یاند "رۆژانه له به‌یانییه‌وه گامێشه‌كان ده‌به‌ین بۆ له‌وه‌ڕاندن له ده‌شتوده‌ر، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له كاتی نیوه‌ڕۆدا، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ كاتژمێر ده‌یانبه‌ینه ناو رووباری قه‌ره‌سوو، دواتر ده‌یانبه‌ینه‌وه بۆ له وهڕاندن و ئێوارانیش ده‌یانبه‌ینه ماڵه‌وه".
مه‌همه‌ت ئینجی خاوه‌ن گامێشیش به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی كاراكوتوك، ئازكڵی، ساریباهچه و ئومورجا له قه‌زای هاسكۆی خاوه‌نی نزیكه‌ی سێ هه‌زار گامێشن و داهاتی سه‌ره‌كی ئه‌وانیش له‌سه‌ر گامێشه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌گه‌ر گامێشه‌كان نه‌بردرێن بۆ فێنككردنه‌وه ده‌بورێنه‌وه له گه‌رمان و گوتی: "هێنانی گامێشه‌كان بۆ رووباری قه‌ره‌سوو گامێشه‌كان له نه‌خۆشییه‌كان ده‌پارێزێ، هه‌روه‌ها شیریشیان زیاد ده‌كات".