Mehmet Sıddık Kaya,Rewa Mahmood Hasan
16 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2019
دیاربەکر - AA
لەگەڵ هاتنی وەزی گەرمادا منداڵانی دیاربەکر لە هاتنە دەرەوەدا لە خوێندنگەکان لەنێو حەوزی رازاندنەوەکاندا خۆیان فێنک دەکەنەوە.
پلەکانی گەرما لەئێستادا لە دیاربەکر گەیشتۆتە ٣٥ پلە و منداڵان لە حەوزێکی نزیک پارکی ئانزەلە لە چواردەوری سووری دیاربەکر خۆیان فێنک دەکەنەوە، بەبێ ئەوەی گوێ بدەنە تابلۆی هۆشداریەکانی بەردەم حەوزەکە. دوای ئەوەی کە تێر یاری دەکەن و خۆیان فێنک دەکەنەوە، منداڵان دێنەدەر و لەسەر چیمەنتۆی بەردەم حەوزەکە پاڵ دەکەون و خۆیان دەخەنە بەر خۆر.
منداڵان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوان زۆر حەزیان بە مەلەیە و داوا دەکەن مەلەوانگە لە گەڕەکەکانیاندا بکرێتەوە.
مەرتالی مۆلائۆغڵو دەڵێت کە بۆ خۆفێنکردنەوە لە میانی هاتنە دەرەوە لە خوێندنگە چۆتە ناو حەوزەکە.
نوروڵا بوڵدو ١٤ ساڵ دەڵێت، "پارەمان نییە تاکو بچینە مەلەوانگە. ئێرە بە خۆڕاییە، لێرە مەلەش فێر دەبین. خوازیارین لە بەرپرسان کە مەلەوانگەی خۆڕایی بۆ منداڵان بکەنەوە".