Tezcan Ekizler,Ramal Abdullah Mahmood
17 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2019
ئیزمیر – AA
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی مانگی سووری توركی، كه‌ره‌م كنك رایگه‌یاند "گۆشتی قوربانی ده‌خه‌ینه ناو قوتووه و له‌مساڵدا به‌سه‌ر دوو ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار کەس دابه‌شی ده‌كه‌ین له هه‌زار خاڵ له وڵاته‌كه‌مان".
كه‌ره‌م كنك به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه خۆشحاڵن به‌وه‌ی له میانی "هه‌ڵمه‌تی ده‌ستخۆش توركیا" ١٨٠ هەزار پشكی قوربانیان به‌سه‌ر چوار ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌سدا دابه‌ش كردووه له ٥١ وڵات‌دا.
كنك ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به درێژایی جه‌ژنی قوربان گۆشتیان دابه‌ش كردووه و ئه‌و گۆشته‌ی ماویشه‌ته‌وه له قوتوی ده‌نێن و گوتی: "گۆشتی قوربانی ده‌خه‌ینه ناو قوتووه و له‌مساڵدا به‌سه‌ر دوو ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار کەس دابه‌ش ده‌كه‌ین له هه‌زار خاڵ له وڵاته‌كه‌مان".