Hikmet Faruk Başer,Kaan Bozdoğan,Kübra Kara,Mehmet Kara,Ayşe Nur Akçelik,Memet Avşar,Adem Koç,Ramal Abdullah Mahmood
17 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2019
ئیستانبوڵ – AA
ئه‌و بارانه به خوڕه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئیستانبوڵ-ی گرته‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی كرده سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و جه‌نجاڵی هاتوچۆی لێكهوتهوه.
ئه‌و بارانه به خوڕه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئیستانبوڵی گرته‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ناچار كرد بچنه ناو وێستگه‌كانی پاس، شوێنه داخراوه‌كان و ژێر پرده‌كان تاكو ته‌ڕ نه‌بن. به‌مهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له ئۆتۆمبێله‌كان له رێگاكان گیریان خوارد و له ناوچه‌ی چاتاڵجا-ش هه‌وره‌بروسكه له ستونێكی كاره‌بایی دا.
گه‌شتیارانیش كه به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره مێژووییه‌كان و ناوچه گه‌شتیارییه‌كان هاتبوونه ده‌ره‌وه به‌رنامه‌كانیان لێتێكچوو و سه‌یرانی ئه‌و كه‌سانه‌ش هه‌ڵوه‌شایه‌وه كه روویان كردبووه كه‌ناراوه‌كانی سارییه‌ر و دارستانه‌كان.
پێشتر كه‌شناسی هۆشداری دابوو له بارینی بارانی به خوڕ، دروستبوونی لافاو و هه‌وره‌بروسكه.