Halil İbrahim Sincar
27 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2021
ماردین – AA
یه‌كێك له‌و دوو كرێكاره‌ی له ئاكامی داڕووخانی باڵه‌خانه‌یه‌كی یه‌ك نهۆمی كه له قۆناغی دروستكردندا بوو، له ناوچه‌ی ئارتوكڵو له ماردین ژێر داروپه‌ردوو كه‌وتبوو گیانی له‌ده‌ست دا.
به هۆكارێكی نه‌زاندراو په‌یكه‌ری باڵه‌خانه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی كۆتهك له ناوچه‌ی ئارتوكڵو داڕووخا.
به‌كر ئهلچیبۆغا یه‌كێك له‌و دوو كرێكارانه بوو كه له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كه‌دا به برینداری ده‌رهێندرایه‌وه.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران و ئهلچیبۆغا گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه.
له ئاكامی گه‌ڕانی تیمه‌كاندا ته‌رمی كرێكار سایم تۆپراكڵی له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كه‌دا دۆزرایه‌وه.
كه‌سوكاری تۆپراكڵی به چاوی پڕ له فرمێسكه‌وه چوونه شوێنی رووداوه‌كه.
مه‌همه‌ت ئه‌مین ده‌میر به میدیاكارانی راگه‌یاند له كاتی چیمهنتۆتێكردندا باڵه‌خانه‌كه داڕووخا و په‌یكه‌ره‌كه له چركه‌ساتێكدا له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت بووه.