ماردین.. دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی په‌كه‌كه
- له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی میت و ئاسایش‌دا له ماردین، دوو تیرۆریستی په‌كه‌كه ده‌ستگیركران كه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه له شاره گه‌وره‌كان و ئاگر خستنه‌وه له دارستانه‌كان، نێردرابوون.
Diyarbakir
ماردین - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی میت و ئاسایش‌دا له ماردین، دوو تیرۆریستی په‌كه‌كه ده‌ستگیركران كه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه له شاره گه‌وره‌كان و ئاگر خستنه‌وه له دارستانه‌كان، نێردرابوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتوون، سه‌رۆكایه‌تی میت له ناوچه‌ی ماردین و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاكه، به مه‌بەستی ئاشكراكردنی چالاكییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه و رێگرییكردن له ئه‌نجامدانی کردەی تیرۆریستیی، دوێنێ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان سازكردووه.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، دوو تیرۆریست ده‌ستگیركران كه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه-په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هێرش و په‌لامار له توركیا پێگه‌یه‌نراون و به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چالاكی له چوارچێوه‌ی رێكخستنه‌كانی ناو شاری یه‌په‌سه، ره‌وانه‌ی توركیا كراون.
ئه‌وه‌ش زانراوه تیرۆریسته‌كان كه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌وه نێردراون، ئاماده‌كارییان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه له شاره گه‌وره‌كان ئه‌نجامبده‌ن و ئاگر له دارستانه‌كان بخه‌نه‌وه.
تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی دادگا كران و له لایه‌ن دادوه‌ره‌وه فه‌رمانی به‌ندكردنیان بۆ ده‌ركرا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن