Sami Sohta
12 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2018
ماردین - AA
له شارۆچکەی ئومەرلی سەر بە پارێزگای ماردین خانه‌واده‌یه‌كی سریانی پیشه‌ی ئاسنگه‌ری پشتاوپشت بۆ چه‌ندین نه‌وه‌ی خۆیان ده‌گوێزنه‌وه به‌درێژایی دووسەدە و به بێ دابڕان.
جه‌میل ئاکده‌میر ته‌مه‌ن 40 ساڵان كه ئاسنگه‌ره و پیشه‌كه‌ی له باوكی بۆ ماوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پیشه‌ی ئاسنگه‌ریی له باوكی بۆ ماوه‌ته‌وه و تا ئێستا به‌رده‌وامن له‌سه‌ری.
جه‌میل ئاکده‌میر له نه‌وه‌ی شه‌شه‌می ئه‌و خانه‌واده‌یه كه پیشه‌ی ئاسنگه‌رییان وه‌كو پیشه‌ی سه‌ره‌كی خۆیان نه‌وه له‌دوای نه‌وه ده‌گوێزنه‌وه بۆ یه‌كتر به‌درێژایی دووسەدە.
ئاکده‌میر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه پیشه‌ی ئاسنگه‌ریی له دوكانه‌كه‌ی باوكم ده‌كه‌م و فێربووم و تا ئێستاش به‌رده‌وامم له‌سه‌ر كاره‌كه‌م".
هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه زۆر به‌خۆشحاڵییه‌وه پیشه‌كه‌ی ده‌كات و له‌گه‌ڵیدا راهاتووه و ئه‌و ئه‌م پیشه‌یه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به هێمایه‌ك ده‌زانێت كه خێزانه‌كه‌ی شانازیی پێوه‌ده‌كه‌ن.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ناوبراو ده‌ڵێت کە ده‌یه‌وێت پیشه‌ی ئاسنگه‌ری بۆ كوڕه‌كانی بگوێزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه له‌دوای نه‌وه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌و پیشه‌یه.