Halil İbrahim Sincar,Mohammed Baqi Hussein
21 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2018
ماردین - AA
شاره‌وانیی ماردین ئاهه‌نگی "حه‌ریره"ی رێكخست.
ئاهه‌نگه‌كه كه ئه‌مساڵ بۆ دووه‌مین جاره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌مه‌یدانی كۆماری به‌ڕێوه‌چوو، به‌چه‌ندین چالاكیی جۆراوجۆر و كۆنسێرت رازێندرایه‌وه.
له‌ئاهه‌نگه‌كه‌دا به چوار زمان گۆرانی گوترا و، خه‌ڵكی خۆجێی و گه‌شتیاره بیانییه‌كانیش به‌شداریی یارییه كهلهپوورییهكانییان كرد.
تیمه‌كانی شاره‌وانی شیرینیی حهریرهیان ئاماده‌كرد كه تایبه‌ته به ماردین و له ترێ و ئارد دروستده‌كرێت.
له‌ئاهه‌نگه‌كه‌دا بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانیی ماردین مسته‌فا یامان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان هه‌ڵپه‌ڕی.
یامان گوتەیەکی پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند، ماوه‌ی دوو ساڵه كاری گرنگیان ئه‌نجامداوه له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه ماردین بگه‌یه‌ننه ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه شایانیه‌تی.