Aykut Karadağ
15 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرەن-٨ زستان، شەش تیرۆریستی پەکەکە لە ناوچەی باگۆک سەربە قەزای نسێبین لە پارێزگای ماردین لە چالاکی خران.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەێک کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاوکراوەتەوە "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرەن-٨ زستاندا لە ناوچەی باگۆک سەربە قەزای نسێبین لە پارێزگای ماردین، یەکە تایبەتییەکانی جەندرمە و کۆماندۆی جەندرمەی سەربە فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکە بە هاوکاری هێزی ئاسمانیی ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و تیایدا شەش ئەندامی رێکخراوی جوداخواز لە چالاکی خراون. لە ناوچەکەدا ئۆپەراسیۆنەکان درێژەی هەیە''.