Ramal Abdullah Mahmood
28 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2017
ئەنقەرە – AA
- لە ئاکامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ٢١ی ئاب تاکو ٢٨ ئاب لە سەرتاسەری تورکیا بۆ سەر ئامانجەکانی پەکەکە ئەنجامدراون، ٢٢ تیرۆریسیی ئەو رێکخراوە کوژراون.
- لە ئۆپەراسیۆنەکاندا، ١٢٧ کەس بە تۆمەتی پەیوەندی هەبوون لەگەڵ پەکەکە، ٤٤ کەس بە تۆمەتی پەیوەندی هەبوون لەگەڵ داعش، ٤٠٠ کەس بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ فەتۆ و ١٤ کەسیش بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستیە چەپەکان دەستگیرکران.
- لە میانی ئۆپەراسیۆن و هەڵمەتە بەرنامە بۆ دانراوەکانیشدا دوو هەزار و ٨٤٩ کەس دەستگیرکران کە ٥٨٥ کەسیان بە تۆمەتی کاری تیرۆریستی، شەشیان بە تۆمەتی هێرشی سایبەر، دوو هەزار و ٢٥٨ کەسی دیکەش بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.
لە ئاکامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ٢١ی ئاب تاکو ٢٨ ئاب لە سەرتاسەری تورکیا بۆ سەر ئامانجەکانی پەکەکە ئەنجامدراون، ٢٢ تیرۆریستی ئەو رێکخراوە کوژراون.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند کە لە ماوەی ئەم هەفتەیەی دواییدا هەزار و ٩٤ ئۆپەراسیۆن و هەڵمەتی دەستگیرکردن بۆ سەر ئامانجەکانی پەکەکە، فەتۆ و داعش لە سەرتاسەری تورکیا ئەنجام دراون.
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا، ١٢٧ کەس بە تۆمەتی پەیوەندی هەبوون لەگەڵ پەکەکە، ٤٤ کەس بە تۆمەتی پەیوەندی هەبوون لەگەڵ داعش، ٤٠٠ کەس بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ فەتۆ و ١٤ کەسیش بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستیە چەپەکان دەستگیرکران.
لە میانی ئۆپەراسیۆن و هەڵمەتە بەرنامە بۆ دانراوەکانیشدا دوو هەزار و ٨٤٩ کەس دەستگیرکران کە ٥٨٥ کەسیان بە تۆمەتی کاری تیرۆریستی، شەشیان بە تۆمەتی هێرشی سایبەر، دوو هەزار و ٢٥٨ کەسی دیکەش بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.
لە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سەر پەکەکە ٢٢ تیرۆریست کوژران، ١٠یشیان خۆیان رادەستکردووەتەوە و دووشیان دەستگیرکران.
لە ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگاکانی بینگۆل، هەکاری و دیاربەکردا ژمارەیەک ئەشکەوت و پەناگە و پارچە چەک و بڕ تەقەمەنی و پێداویستی دۆزرانەوە و خاپوور کران.