Aykut Karadağ
18 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا، بڵاویکردەوە چوار تیرۆریست لە قەزای کولپ لە دیاربەکر لەچالاکی خران کە لە نێویاندا داواکراوانی لیستی سوور و پرتەقاڵی و خۆڵەمێشی هەیە.
لە ڕاگەیەندراوێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئەنجامی هەوڵ و بەدواداچوونێک کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای دیاربەکر و سەرۆکایەتی فەرمانگەی فڕۆکەوانیی بە هەماهەنگیی سەرۆکایەتی هەواڵگریی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش بەڕێوەچوو، دەرکەوت کە چوار تیرۆریست لە ناوچەیەکی دارستانی قەزای کولپ خۆیان حەشارداوە.
یەرلیکایا باسی لەوە کرد کە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزی تایبەتی جەندرمە و هێزی تایبەتی پۆلیسدا کە بە هاریکاریی فەرماندەیی گشتیی جەندرمە و بە پشتیوانی هێلیکۆپتەری ATAK و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەڕێوەچوو، تیرۆریستەکان لەچالاکی خران، کە یەکێکیان ناوی لە لیستی سوور، یەکێکیان لە لیستی پرتەقاڵی و یەکێکی دیکەشیان ناوی لە لیستی خۆڵەمێشی داواکراواندایە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: "دەمەوێت گەلە ئازیزەکەمان بزانێت کە هەتا لەچالاکی خستنی دوایین تیرۆریست خەباتەکەمان پێداگرانە و بە شێوەیەکی کاریگەر بەردەوام دەبێت".