Ekrem Payan
28 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2018
شرنەخ - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شارۆچکەی بەیتوشەباب سەربە پارێزگای شرنەخ، پێنج تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی خران.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن پارێزگای شرنەخەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی جەندرمەدا لە شارۆچکەی بەیتوشەباب، پێگەی پێنج تیرۆریست دەستنیشانکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە لە ئەنجامی پشتیوانیی فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکاندا ئەو پێنج تیرۆریستەی پێگەکانیان دەستنیشانکرابوو لە چالاکی خران.
ئۆپەراسیۆنەکان لە ناوچەکە بەردەوامن.