لە شاری وان لە هۆکاری لەدەستدانی بینایی سێ گیسکی کێوی دەکۆڵدرێتەوە
لە شاری وان لە هۆکاری لەدەستدانی بینایی سێ گیسکی کێوی دەکۆڵدرێتەوە کە بە برینداری و بێتاقەتی لەلایەن هاووڵاتییان لە هەکاری دۆزرانەوە و دواتر رادەستی بنکەی چارەسەرکردن و پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان لە زانکۆی یوزونجویڵ/وان کران.
Van
وان – AA
لە شاری وان لە هۆکاری لەدەستدانی بینایی سێ گیسکی کێوی دەکۆڵدرێتەوە کە بە برینداری و بێتاقەتی لەلایەن هاووڵاتییان لە هەکاری دۆزرانەوە و دواتر رادەستی بنکەی چارەسەرکردن و پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان لە زانکۆی یوزونجویڵ/وان کران.
دوو لە سێ گیسکە کێوییەکە کە لە میانی سێ مانگی رابردوودا لە بەرزایییەکانی هەکاری کەوتوونەتە خوارەوە و بە سەختی برینداربوون، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری لەلایەن تیمەکانی هۆبەی پاراستنی ژیانی سروشتی و پارکە نیشتمانییەکان رادەستی بنکەی چارەسەرکردن و پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکانی زانکۆی یوزونجویڵ/وان کراون.
وێڕای هەوڵەکان لە بنکەکە نەتواندرا گیانی دوو لە گیسکە کێوییەکان رزگار بکرێت و مردار بوون و گیسکەکەی دیکەیش گیانی رزگار کرا. لە ئەنجامی پشکنینەکاندا دەرکەوتووە کە هەرسێ گیسکەکە تووشی نەخۆشیی "amaurosis" بوون کە جۆرێکە لە لەدەستدانی بینایی.
سەرۆکی بنکەی چارەسەرکردن و پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان لە زانکۆی یوزونجویڵ/وان، پڕۆفیسۆر دکتۆر لوقمان ئەسڵان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تووشبوونی ئەو گیسکانە بەو نەخۆشییە و گوتی: "سامپڵ لە گیسکەکان وەرگیراوە، هاوشێوەی گیسکەکانی دیکە گرنگی زۆر بەو گیسکە دەدرێت کە لە ژیاندا ماوە و تەواوی پێداویستییەکانی بۆ دابین دەکرێت".
پڕۆفیسۆر دکتۆر لوقمان ئەسڵان جەختی لەوەیش کردەوە کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و نەهێشتنی ئەو هەڕەشانەی دووچاری ژیانی گیانلەبەرە کێوییەکان دەبنەوە، پێکەوە کار دەکەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن