Cankut Taşdan
09 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2022
ئهنقهره - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی دەستکرد لە ناوچهی ئۆپهراسیۆنی چنگ-قفڵدا لە سێی ئابدا، سەربازێکی پیادەی تورکیا بەناوی خەلیل کۆچ لە دوای برینداربوونی لەو نەخۆشخانەیەی چارەسەری وەردەگرت، گیانی لەدەست دا.
لهو بارەیەوە وهزارهتی بهرگریی توركیا لە راگهیهندراوێكدا ئاماژەی بەوە کرد لە سێی ئابدا لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراودا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ کە لەلایەن تیرۆریستانی پەکەکەوە دانرابوو، خەلیل کۆچ بریندار بوو و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵەکان نەتوانرا گیانی رزگار بکرێت و شەهید بوو.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''بۆ ئەم رووداوە خەمناکە، داوای لێخۆشبوون لە خوا بۆ ئەو شەھیدەمان دەکەین، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری بەھادار، سوپا و گەلی رەسەنی تورکیا دەکەین".