لە زەوی و ئاسمانەوە هەوڵی دامرکاندنەوەی ئەو ئاگرە دەدرێت کە لە مارماریس کەوتووەتەوە
Muğla
موغڵا – AA
لە زەوی و ئاسمانەوە هەوڵی دامرکاندنەوەی ئەو ئاگرە دەدرێت کە لە دارستانێکی قەزای مارماریس لە پارێزگای موغڵا کەوتووەتەوە.
بەهۆکارێکی نەزاندراو ئاگر لە دارستانی بۆردوبەت لە ناوچەی هیسارئۆنو لە قەزای مارماریس کەوتووەتەوە و هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
بە درێژایی شەو لە زەوییەوە هەوڵی دامرکاندنەوەی ئاگرەکە درا و لە بەرەبەیانیشەوە دەست کراوە بە هەوڵەکان بۆ دامرکاندنەوەی ئاگرەکە لە ئاسمانیشەوە بە بەکارهێنانی ٢٠ هەلیکۆپتەر و ١٤ فڕۆکە.
تیمەکان بە چڕی بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دامرکاندنەوەی ئاگرەکە.
وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکان، واحید کریشجی و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو بە هەلیکۆپتەر ناوچەکەیان بەسەر کردەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن