سەرچاوەی ئاوی گەرمی سروشتی لە گوندی تاشقاپی كە ٣٤ كیلۆمەتر لە شارۆچكەی ئەردیش دوورە، ھەموو وەرزێك خزمەتی دانیشتووانی ئەو گوندە دەكا.
لە وەرزی زستان لەو كاتەی پلەی گەرمە بۆ ٢٠ پلەی ژێر سفری سەدی نزم دەبێتەوە، دێھاتیەكانی ئەو گوندە بە مەلەكەكردن لە گەرماوی كاپڵجە كاتێكی خۆش بەسەر دەبەن، خەڵك لەناو ئەو گەرماوە كە لە زستان تاكە شوێنە كاتێكی خۆشی تیایدا بەسەر ببەن، بە درێژایی رۆژ خۆیان گەرم دەكەنەوە.
ئەو دێھاتیانەی بە خواردنەوەی چا، بە گووتنی گۆرانی و بەستە رەوشی گەرماوەكە گەرمتر دەكەنەوە، چەندین ساڵە داوا دەكەن ھیچی تر ئاوی ئەو سەرچاوەیە بەھەدەر نەدرێ و بكرێتە شوێنێكی گەشتیاری.
محەمەد كۆچاك یەكێكە لە خەڵكی ئەو گوندە، دەڵێ پلەی گەرمی گەرماوی كاپڵجە دەگاتە ٧٠ پلەی گەرمی، لە زستانان تاكە شوێنی ھاووڵاتیانە كە كاتی لێ بەسەردەبەن. لەمبارەیەوە گوتی: "ھەموو زستانێك بە مەلەكردن لەو گەرماوە خۆمان گەرم دەكەینەوە. لەھەمان كات مەلەكردن لەو گەرماوە بۆ تەندروستی سوودی ھەیە، كەواتە لێرە هەم خۆمان چارەسەردەكەین و هەم كاتێكی خۆشیشی تێدا بەسەردەبەیت."
ئادەم ئۆزداشیش دەڵێ بە مەلەكردن لەو گەرماوە تامی وەرزی زستان دەكەین و لەبارەی بەهەدەردانی ئاوی گەرماوەكەش گوتی: "ئەو ئاوە بە ھەدەر دەدرێ، داواكاری سەرەكیمان ئەوەیە ئەو شوێنە بكرێتە شوێنێكی گەشتیاری. داوا لە بەرپرسان دەكەین بە زووترین كات دەستی هاوكاری بۆ ئەو گەرماوە درێژ بكەن."