Zafer Fatih Beyaz
20 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2025
دیاربەکر - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا بڵاویکردەوە کە لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا لە دیاربەکر دەستگیراوە بەسەر حەوت ملیۆن و ٥٤٣ هەزار ڕەگی خەشخاش و سکونکدا.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوە کرد لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەردا هێزەکانی جەندرمە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان لە قەزاکانی ئەغیل، یەنیشەهیر، سوور، لیجە، هانی، هازۆ و کۆجاکۆی سەربە پارێزگای دیاربەکر ئەنجامداوە.
لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە بە پشتیوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیستمی ئاشکراکردن لە دوورەوە ئەنجامدراون و، تیایاندا دوو هەزار و ٢١٢ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە چوارچێوەی ١٧٩ تیمدا بەشداربوون، دەستگیراوە بەسەر حەوت ملیۆن و ٥٤٣ هەزار ڕەگی خەشخاش و سکونکدا و، هەشت گومانلێکراویش دەستگیرکراون.