Hasan Namlı
03 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2019
دیاربەکر- AA
له شارۆچكه‌ی لیجه سەربە پارێزگای دیاربه‌كر، ده‌ستبه‌سه‌ر پێنج ملیۆن و ٤٣٠ هه‌زار و ٧٠٤ رەگی رووەکی شەدانە و ٦٣ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا، هه‌روه‌ها ١٥ ئه‌شكه‌وت كه له لایه‌ن رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌وه به‌كارده‌هێنرا خاپووركران.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن پارێزگای دیاربەکرەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە بە مەبەستی لە چالاکی خستنی تیرۆریستانی پەکەکە و خاپووکردنی پەناگە و حەشارگەکانیان و ئاشکراکردنی پەیوەندی نێوان تیرۆریستان و ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی ماددەی هۆشبەر بەرهەم دەهێنن و بازرگانی پێوە دەکەن، فەرماندەیی جەندرمە ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر گوندەوارەکان و ناوچە شاخاوییەکانی باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی لیجە ئەنجامداوە.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا ده‌ستبه‌سه‌ر پێنج ملیۆن و ٤٣٠ هه‌زار و ٧٠٤ رەگی رووەکی شەدانە و ٦٣ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا، هه‌روه‌ها ١٥ ئه‌شكه‌وت كه له لایه‌ن رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌وه به‌كارده‌هێنرا خاپووركران.